بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەهدی شەریفکازمی، فەرماندەی یەکینە تایبەتییەکانی فەراجا لە پۆروگرامی تەلەڤیزیۆنیی "شایدی بەرهەست"، باسی لە ئۆپەراسیۆنی یەکینە تایبەتییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕازیان و ئاژاوەگێڕانی ئەمدواییە کرد و هاوکات شێواز و تاکتیکی تیرۆریستانی لەو بشیوییانەدا شی کردەوە.
سەرهەنگ کازمی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی 18ی بەفرانبار لە پاش لێدوانی ئاژاوەگێڕانەی ترامپ بۆ ناردنی یارمەتی بە ئاژاوەگێڕانی ناوخۆی ئێران وتی: ئەو لێدوان و دەستێوەردانە بووە هۆی تەشەنەی بشێوییەکان لە لایەن دەستودایرەی بیانی و تیرۆریستانەوە و ئەمان کە ڕاهاتبوون بۆ تێکدان و کۆمەڵکوژی، دەستیان دایە توندوتیژی و کوشتوبڕ هاوکات بۆ تۆقاندنی زیاتر، ئاگری گەورەیان دەکردەوە و تگەرایان ئاگر دەدا و کۆکتۆلمۆلۆتۆفیان دەهاویشت.
وتیشی بە پێچەوانەی دەنگۆسازییەکان هیچ هێزێکی پۆلیس لەو بشیوییانەدا لە چەکی گەرم کەڵکی وەرنەگرتووە و ئێمە زیاتر لە ئامرازی بەرگریی وەک ئەتۆمبیلی ئاوهاوێژ و چەکی پینباڵ و مەکینەی نۆیز بۆ ئیدارەی جەماوەری کەڵکمان وەرگرتووە و هەموو هەوڵمان بۆ پاراستنی خەڵکی و پێشگری لە کۆمەڵکوژیان، بە چەکی ناکوشەندە بووە.
Your Comment